پەرلەمانی هەرێمی کوردستان چاوەدێریی هەڵبژاردنی کوردستانی سووریا دەکەن

بەشی سوریا- سێ نوێنەر لە فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی و گۆڕان بۆ چاودێریی هەڵبژاردنی کوردستانی سووریا دەچنە ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردنەكان دەچێتە رۆژئاوای كوردستان ‌و سەرۆكی شاندەكەش رایگەیاند "بەفەرمی بانگهێشتنامە بۆ نوێنەری سێ‌ حیزب هاتووە".

ئامینە زكری، سەرۆكی شاندەكە كە هاوكات جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتییە لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند: لە كوردستانی سووریاوە بانگهێشتنامەیێكی فەرمی بۆ پەرلەمان هاتووە، تاوەكوو نوێنەری هەریەک لە فراكسیۆنەكانی: پارتی، یەكێتی ‌و گۆڕان سەردانی کوردستانی سووریا بكەن.

بڕیارە لە 1-12-2017دا سێ‌ هەڵبژاردنی: شارۆچكەكان، شارەوانییەكان ‌و كانتۆنەكان لە کوردستانی سووریا بەڕێوە بچێت.

شاندەكەی پەرلەمانی كوردستان پێكهاتووە لە: ئامینە زكری لە فراكسیۆنی پارتی، زانا عەبدولڕەحمان لە فراكسیۆنی یەكێتی ‌و شێركۆ حەمەئەمین لە فراكسیۆنی گۆڕان.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8901

Your Comment

You are replying to: .
captcha