بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بۆ چاودێری کردنی هەڵبژاردنەكان دەچێتە رۆژئاوای كوردستان و سەرۆكی شاندەكەش رایگەیاند "بەفەرمی بانگهێشتنامە بۆ نوێنەری سێ حیزب هاتووە".
ئامینە زكری، سەرۆكی شاندەكە كە هاوكات جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتییە لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاند: لە كوردستانی سووریاوە بانگهێشتنامەیێكی فەرمی بۆ پەرلەمان هاتووە، تاوەكوو نوێنەری هەریەک لە فراكسیۆنەكانی: پارتی، یەكێتی و گۆڕان سەردانی کوردستانی سووریا بكەن.
بڕیارە لە 1-12-2017دا سێ هەڵبژاردنی: شارۆچكەكان، شارەوانییەكان و كانتۆنەكان لە کوردستانی سووریا بەڕێوە بچێت.
شاندەكەی پەرلەمانی كوردستان پێكهاتووە لە: ئامینە زكری لە فراكسیۆنی پارتی، زانا عەبدولڕەحمان لە فراكسیۆنی یەكێتی و شێركۆ حەمەئەمین لە فراكسیۆنی گۆڕان.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment