به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیلیپ جراڵدی ئه‌فسه‌ری پێشووی خانه‌نشینکراوی سوپا و ڕێکخراوی هه‌واڵگریی ئه‌مریکا ناسراو به سیا به سپۆتنیکی وتووه: ئه‌مریکا پشتیوانییه‌کانی خۆی له‌و تاقمانه‌ی له سووریا له باری سه‌ربازییه‌وه ناکارامه‌ن ده‌بڕێت به‌ڵام ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ کورده‌کان.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌مریکا له سووریا ناچێته ده‌ره‌وه. تورکه‌کان ئیدعا ده‌که‌ن ئه‌مریکا 13 بنکه‌ی سه‌ربازیی نوێ له سووریا چێ کردووه. وێده‌چێت هه‌ندێک له‌و بنکه سه‌ربازییانه‌ش هه‌میشه‌یی بن.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره خانهنشینکراوهی سوپا و هه‌واڵگریی ئه‌مریکا جه‌ختی کردۆته‌وه: ئه‌مریکا بنکه سه‌ربازییه‌کانی خۆی له سووریا به‌هێز کردووه و به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ هه‌ندێک گرووپی وه‌کوو کورده‌کان.
جراڵدی ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو به‌ڵێنی ئه‌مریکا به تورکیا بۆ ڕاگرتنی ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ کورده‌کان کاردانهوهیێکه به‌رامبه‌ر به گوشاری تورکیا بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و یارمه‌تییه سه‌ربازییه. ئه‌مریکا پشت له کورده‌کانی سووریا ناکات و ڕێگای دیکه بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به کورده‌کان ده‌دۆزێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment