مه‌رجه‌کانی به‌غدا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

به‌شی جیهان- به‌رپرسێکی عێراقی ده‌ڵێت: کورده‌کان ده‌بێت ئه‌نجامی ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ و پێبه‌ندبوونی خۆیان به‌ یه‌کڕیزی و یه‌کێتی ڕابگه‌یێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسێکی عێراقی ڕای­گه‌یاندووه‌: تا ئه‌و کاته‌ی کورده‌کان ئه‌نجامی گشتپرسی هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه‌ و پێبه‌ندبوونی خۆیان به‌ بنه‌مای ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌وه‌ ڕانه‌گه‌یێنن حکوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق دانوستانیان له‌گه‌ڵ ناکات.

عه‌بدوڵڵا زه‌یدی به‌رپرسی پێوه‌ندیی نێوان کورد و شیعه‌ی عێراق له‌ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته‌ به‌ عه‌ره‌ب نیووزی وتوه‌: ئه‌وه‌ی عێراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی و ڕاگه‌یاندنی پێبه‌ندبوونی کورده‌کان به‌ یه‌کڕیزی عێراق داوای ده‌کات له‌ جێگای خۆیه‌تی.

ناوبراو زیادی کردووه‌: ئێمه‌ هێشتاکه‌ وڵامێکی ئاشکرا و شه‌فافمان له‌ کورده‌کان وه‌رنه‌گرتووه‌. کورده‌کان به‌ ڕسته‌ی ناڕوون سه‌باره‌ت به‌ گشتپرسی قسه‌ ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌یێکی شه‌فافی لێناکرێت.

زه‌یدی سه‌باره‌ت به‌ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتی: عێراقیش تا ئه‌و کاته‌ی به‌غدا ڕه‌وتی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم کۆنتڕۆڵ نه‌کات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانیش نادرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8872

Your Comment

You are replying to: .
captcha