کورده‌کان هه‌رگیز دوژمنی تورکیا نه‌بوونه‌

به‌شی جیهان- گوڵنوور ئه‌یبه‌ت ڕاوێژکاری باڵای ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: کورده‌کانی سووریا و تورکیا هه‌رگیز کێشه‌ی تورکیا نه‌بوون به‌ڵام تورکیا له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ و هێزه‌کانی کوردی سووریا کێشه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گوڵنوور ئه‌یبه‌ت ڕاوێژکاری باڵای ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ که‌ناڵی 4ی ته‌له‌فزیۆنیی به‌ریتانیای وتووه‌: له‌ بنه‌ڕه‌تدا کورده‌کانی سووریا و تورکیا هه‌رگیز دوژمنی ئێمه‌ نه‌بوون به‌ڵام تورکیا له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ و هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) کێشه‌ی هه‌یه‌ که‌ به‌ بۆچوونی ئه‌مه‌ریکاش په‌که‌که‌ ڕێکخراوێکی تیرۆریستییه‌ و یه‌په‌گه‌ش باڵی سه‌ربازیی په‌که‌که‌یه‌.

ناوبراو له‌باره‌ی داوای تورکیا له‌ ئه‌مریکا بۆ کۆتایی هێنان به‌ پشتیوانیی سه‌ربازی له‌ کورده‌کانی سووریا جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌مریکا کورده‌کانی سووریای بۆ ئازاد کردنه‌وه‌ی ڕه‌قه‌ به‌کار هێنا و ئێستا که‌ داعش شکستی هێناوه‌ ده‌بێ به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ بکات و واز له‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریا بهێنێت.

ڕاوێژکاری باڵای ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیر کردنی به‌ربڵاوی هه‌واڵنێران و چالاکوانانی مه‌ده‌نی له‌ تورکیا ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر کراون به‌ تایبه‌ت ڕۆژنامه‌نووسان پێوه‌ندییان به‌ کووده‌تای بێئاکامه‌وه‌ بووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8862

Your Comment

You are replying to: .
captcha