به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حه‌د وه‌زیفه له لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به دۆخی که‌ش و هه‌وای سێ ڕۆژی ئایندهی وڵات ده‌ڵێت، له ئێستادا هه‌وای زۆربه‌ی ناوچه‌کانی وڵات ئارامه به‌ڵام شه‌پۆلێکی نوێی بارین به‌ڕێوه‌یه که له زاگرۆس و به‌شی ڕۆژئاوای وڵات ده‌ست­پێده‌کات و زیاتر بوونی هه‌ور و هه‌ڵکردنی با و بارینی ناوبه‌ناوی به‌دواوه ده‌بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد بارینه‌کان له به‌رزاییه‌کان به شێوه‌ی به‌فر ده‌بێت و له ناوچه بوومه‌له‌رزه لێدراوهکانیش هه‌ور کۆ ده‌بێته‌وه و ناوه ناوه نهرمهبارینیش ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment