دەبێت گۆڕانی ڕیشەیی لە سیاسەتی هەرێم بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە شاری سلێمانی فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەفدی کۆمەڵی ئیسلامی کە پێکهاتبوون لە موحەمەد حەکیم کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی و ڕێبوار حەمەد ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەلومەرجی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا و بارودۆخی کەرکووک و دوزخورماتوو کراوە.

وەفدی کۆمەڵی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت هەرێمی کوردستان گۆڕانی ڕیشەیی لە سیاسەت و هەڵوێستەکانیدا بکات و نابێت وەکوو پێشتر هەرێم بەڕێوە ببرێت.

شاندەکەی کۆمەڵی ئیسلامی داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کردووە بۆ دابین کردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەرێم و بەغداد گفتوگۆ بکرێت تاکوو کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی پێچارەسەر بکریت و هەروەها بەپێی دەستوور کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر بکرێت.

هەروەها وەفدی کۆمەڵ داوای کرد سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی خۆیی بەکار بێنێت بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی کەرکووک و خورماتوو و گەڕانەوەی کوردەکانی خورماتوو بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8847

Your Comment

You are replying to: .
captcha