بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەلومەرجی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا و بارودۆخی کەرکووک و دوزخورماتوو کراوە.
وەفدی کۆمەڵی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت هەرێمی کوردستان گۆڕانی ڕیشەیی لە سیاسەت و هەڵوێستەکانیدا بکات و نابێت وەکوو پێشتر هەرێم بەڕێوە ببرێت.
شاندەکەی کۆمەڵی ئیسلامی داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کردووە بۆ دابین کردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەرێم و بەغداد گفتوگۆ بکرێت تاکوو کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی پێچارەسەر بکریت و هەروەها بەپێی دەستوور کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر بکرێت.
هەروەها وەفدی کۆمەڵ داوای کرد سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی خۆیی بەکار بێنێت بۆ ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی کەرکووک و خورماتوو و گەڕانەوەی کوردەکانی خورماتوو بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment