قه‌ره‌یلان: ده‌ستدرێژیی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌بێته‌ شه‌ڕێكی دوور و درێژ له ‌دژی توركیا

به‌شی تورکیا- فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا دوژمنایه‌تیی کورده‌کان به‌گشتی ده‌كات ‌و هۆشداریش ده‌داته‌ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌گه‌ر هێرش بكاته‌ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین له‌ رۆژئاوای كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆیدا به ‌بۆنه‌ی 40 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌وه‌ ڕای­گه‌یاند: "ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ ئاشكرا دوژمنایه‌تیی کورده‌کان به‌گشتی ده‌كات‌ و ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵكوژی له‌سه‌ر گه‌لی كورد جێبه‌به‌جێ بكات".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین له‌ کوردستانی سووریا قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت: "توركیا زمان درێژی له‌سه‌ر عه‌فرین ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌رده‌می شه‌ڕێكی دوور و درێژ له ‌نێوان داگیركاری توركیا ‌و گه‌لی كورد له ‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌".

فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌په‌گه‌ هۆشداری ئه‌وه‌شی دایه‌ توركیا شه‌ڕ له‌ عه‌فه‌رین ته‌نیا له‌ عه‌فرین نامێنێت، به‌ڵكوو به‌ وته‌ی ئه‌و له‌ ته‌واوی كوردستان‌ و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست­پێده‌كات.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا قه‌ره‌یلان ڕوونیكرده‌وه‌ توركیا ده‌یه‌وێت ڕووسیا و ئێران له‌و شه‌ڕه‌دا بكاته‌ شه‌رێک، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌وان له‌و راستییه‌ تێ­ بگه‌ن كه‌ نه‌بنه‌ شه‌ڕێكی توركیا.

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌په‌گه‌ داوای له‌ گه‌لی كورد كرد مادام دوژمن ده‌بن به‌یه‌ک پێویسته‌ كوردیش ببن به‌یه‌ک ‌و له‌گه‌ڵ تورک ‌و عه‌ره‌ب ‌و فارس ‌و نه‌ته‌وه‌كانی تریش یه‌كێتی ‌و یه‌كگرتووی پێک­بهێنن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8845

Your Comment

You are replying to: .
captcha