تورکیا دیراسه‌ی به‌ڵێنه‌که‌ی ئه‌مریکا ده‌کات بۆ ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی ناردنی چه‌ک بۆ YPG

به‌شی تورکیا- ئه‌گه‌رچی ئه‌مریکییه‌کان باسی ڕاگرتنی یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ YPGیان ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وتوویه‌تی تورکیا چاوه‌ڕوان ده‌کات ئه‌مریکا به‌ڵێنه‌که‌ی جێبه‌جێ بکات و ئێستاش دیراسه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌ ده‌که‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌کر بووزداغ‌ جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕای‌گه‌یاندووه‌ وڵاته‌که‌ی به‌ جیده‌وه‌ تاوتوێ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ئایا ئه‌مریکا به‌ڵێنی خۆی سه‌باره‌ت به‌ وه‌ستاندنی ڕه‌وتی هه‌ناردنی چه‌ک و جیهازات بۆ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) جێبه‌جێ ده‌کات یان خێر.

بووزداغ وتووشیه‌تی: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا تا ئێستا نه‌یوتبوو ناردنی چه‌ک بۆ YPG ده‌وه‌ستێنین به‌ڵکوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌میشه‌ ده‌یگوت چه‌کیان بۆ ده‌نێرین به‌ڵام ئێستا بۆ یه‌که‌م جاره‌ له‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکای ده‌بیسین که‌ ده‌ڵێت چێتر چه‌کیان پێ ناده‌ین ئه‌وه‌ش زۆر گرینگه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و وته‌یه‌ ڕاست نه‌بێت و ئه‌مریکا به‌رده‌وام بێت له‌ ناردنی چه‌ک وته‌که‌ی تره‌مپ هیچ بایه‌خێکی نابێت.

ناوبراو زیادی کردووه‌: ئێمه‌ ده‌بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لێدوانه‌که‌ی تره‌مپ به‌ کرداری ببینین. ئایا پاش ئه‌و لێدوانه‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ YPG ده‌نێردرێت؟ بێگومان تورکیا جێبه‌جێ کرانی ئه‌و به‌ڵێنه‌ به‌ جیده‌وه‌ پێوشوێنگری ده‌کات.

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش پێشتر ڕای‌گه‌یاندبوو تره‌مپ له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ به‌ ئه‌ردۆغانی وتووه‌ وڵاته‌که‌ی ناردنی چه‌ک بۆ YPG ده‌وه‌ستێنێت.

ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ به‌رپرسانی کۆشکی سپی و پێنتاگۆن ڕایان‌گه‌یاندووه‌ به‌رنامه‌مان بۆ وه‌ستاندنی ڕه‌وتی هه‌ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ YPG نییه‌ و به‌ گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی ناوچه‌که‌ ته‌نها ڕێژه‌ و جۆری یارمه‌تییه‌کان ده‌گۆڕدرێت.

سه‌رچاوه‌: حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8843

Your Comment

You are replying to: .
captcha