به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، داواکاری دۆسیه‌ی دوو مامۆستای ناڕازیی تورک داوای ئازاد کرانی نوورییه گوڵمه‌ن ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه ناوبراو هه‌ڵبێت.
پاش به‌ڕێوه‌چوونی پێنجه‌م دادگه‌ی پێڕاگه‌یشتن به تۆمه‌ته‌کانی گوڵمه‌ن و سه‌میح ئۆزاکچا که پاش کووده‌تای 15ی جووڵای به بۆنه‌ی له‌کار لابرانیانهوه ناڕهزایییان ده‌ربڕیبوو زیاتر له 250 ڕۆژ مانیان له خواردن گرتبوو، داواکاری دۆسیه‌که داوای ئازاد کرانی گوڵمه‌ن و درێژه‌ی به‌ند کرانی ئۆزاکچای کردووه.
گوڵمه‌ن به بۆنه‌ی مانگرتنه‌وه له به‌ندیخانه‌ی سینجان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه گوازراوه‌ته‌وه و پاش ئه‌وه‌ش دراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی نموونه‌ی ئه‌نقه‌ره و له ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسه‌وه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌وه به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی دادگه بووه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment