داواکاری تورکیا داوای ئازاد کردنه‌وه‌ی نوورییه‌ گوڵمه‌ن، مامۆستا ناڕازییه‌که‌ ده‌کات

به‌شی تورکیا- نوورییه‌ گوڵمه‌ن ئه‌و مامۆستایه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌میح ئۆزاکچا به‌ بۆنه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌ له‌ کار لابرانی خۆی ده‌ستی دابووه‌ مانگرتن له‌ خواردن و پاشان به‌ تۆمه‌تی تیرۆریزم ده‌ست به‌ سه‌ر کرا له‌سه‌ر داوای داواکاری دۆسیه‌که‌ ئازاد ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، داواکاری دۆسیه‌ی دوو مامۆستای ناڕازیی تورک داوای ئازاد کرانی نوورییه‌ گوڵمه‌ن ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: مه‌ترسیی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ناوبراو هه‌ڵبێت.

پاش به‌ڕێوه‌چوونی پێنجه‌م دادگه‌ی پێڕاگه‌یشتن به‌ تۆمه‌ته‌کانی گوڵمه‌ن و سه‌میح ئۆزاکچا که‌ پاش کووده‌تای 15ی جووڵای به‌ بۆنه‌ی له‌کار لابرانیانه‌وه‌ ناڕه‌زایییان ده‌ربڕیبوو زیاتر له‌ 250 ڕۆژ مانیان له‌ خواردن گرتبوو، داواکاری دۆسیه‌که‌ داوای ئازاد کرانی گوڵمه‌ن و درێژه‌ی به‌ند کرانی ئۆزاکچای کردووه‌.

گوڵمه‌ن به‌ بۆنه‌ی مانگرتنه‌وه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی سینجان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ و پاش ئه‌وه‌ش دراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی نموونه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ و له‌ ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسه‌وه‌ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌وه‌ به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی دادگه‌ بووه‌.

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8840

Your Comment

You are replying to: .
captcha