ده‌بێت ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی کوردستان به‌شێک له‌ ئیراده‌ی گه‌لی عێراق بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌ی که‌ ده‌گوترێت کورده‌کان پێبه‌ندی‌ گشتپرسی بوون پیشانده‌ری ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌ به‌ لێدوانێکی چه‌واشه‌کارانه‌ وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: ده‌بێت ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی کوردستان به‌شێک له‌ ئیراده‌ی گه‌لی عێراق بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌حمان لوه‌یزی له‌ نووسراوێکی لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌: هه‌روه‌ها که‌ برا کورده‌کانمان ده‌ڵێن گشتپرسی به‌ مانای ئیراده‌ و خواستی خه‌ڵکی کوردستانه‌ و ناکرێت چاوپۆشی لێ بکه‌ین په‌یڕه‌و کردنی ده‌ستووری عێراقیش که‌ یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌ییی ئه‌و وڵاته‌ گه‌ره‌نتی ده‌کات ده‌بێت پێبه‌ندکه‌ر بێت.

ناوبراو هه‌روه‌هاش گوتوویه‌تی: ده‌ستوور مه‌رجه‌عێکی یاسای به‌ ناوی دادگه‌ی فیدڕاڵه‌وه‌ دامه‌زراندووه‌ و ده‌سه‌ڵاتی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان و جێبه‌جێ کردن یاسای پێداوه‌ و هه‌موو پێکهاته‌کانی ناچار کردووه‌ یه‌کپارچه‌ییی عێراق بپارێزن.

لوه‌یزی ئه‌و پرسیاره‌شی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ ئایا بۆ نموونه‌ ده‌کرێت بڵێین ده‌ستووری عێراق پیشانده‌ری ئیراده‌ی خه‌ڵکی چینه‌؟ له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌شدا ده‌ڵێت: ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌بێت به‌شێک له‌ ئیراده‌ی گه‌لی عێراق بێت که‌ ده‌نگیان به‌ ده‌ستوور داوه‌ و سه‌رجه‌م عێراقییه‌کانیان ناچار کردووه‌ ڕێز له‌و ده‌ستووره‌ بگرن و جێبه‌جێ بکه‌ن هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و لێدوانه‌ی که‌ ده‌گوترێت "کورده‌کان ئه‌گه‌ر پێبه‌ندی گشتپرسی بوون‌ ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان نواندووه‌" لێدوانێکی چه‌واشه‌کارانه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8839

Your Comment

You are replying to: .
captcha