کاردانه‌وه‌ی پێنتاگۆن بەرانبەر به هه‌واڵی‌ ڕاگرتنی یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆ کوردی سووریا

به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ڕاگرتنی یارمه‌تیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆ هێزی کوردی سووریا ده‌ڵێت: بڕیارێکی وا به‌پێی هەل و مەرجی ناوچەکە لە گۆڕەپانی شه‌ڕ ده‌گیردرێته ‌به‌ر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسانی تورکیا له‌ زاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایان‌گه‌یاند واشنتۆن به‌ڵێنی داوه‌ یارمه‌تیی سه‌ربازی بۆ کورده‌کانی سووریا ڕابگرێت.

ڕۆیتێرز له‌ زاری ئێریک پاهۆن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا نووسیی: ئه‌مریکا به‌نیازه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕه‌وتی هه‌ناردنی چه‌ک بۆ کورده‌کانی سووریا بکات.

ناوبراو له‌باره‌ی ڕاگرتنی چه‌ک بۆ هێزه‌کانی کوردی سووریا (YPG) قسه‌یێکی نه‌کرد به‌ڵام جه‌ختی کرده‌وه‌ بڕیار بۆ ڕاگرتنی ناردنی چه‌ک بۆ هێزه‌ کوردییه‌کان به‌ستراوه‌ به‌ پێداویستییه‌کانی مه‌یدانی شه‌ڕ.

ئێریک پاهۆن وتیشی: ئێمه‌ پێداچوونه‌وه‌ به ‌پاڵپشتیی سه‌ربازیی هاوبه‌شه‌ کورده‌کانمان ده‌که‌ین ئه‌وه‌نده‌ی که‌ پێویست بێت بۆ تێکشکاندنی داعش و هه‌وڵه‌کانی سه‌قامگیری بۆ ڕێگری کردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8838

Your Comment

You are replying to: .
captcha