کەرکووک شاری برایەتییە لە ململانێی سیاسی دەیپارێزین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆماری عێراق ئاشكرای ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک له ‌كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی 27ی نۆڤیمبێری 2017، فۆئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری عێراق گه‌یشته‌ شاری كه‌ركووک و له‌گه‌ڵ پارێزگاری شاره‌كه‌ به‌ وه‌كاله‌ت كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و وتی: كه‌ركووک شاری برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیانی نێوان نه‌ته‌وه ‌و پێكهاته‌كانه‌ به‌بێ جیاوازی و شاره‌كه‌ نموونه‌یێكی بچووكی عێراقه‌.

سه‌رۆک كۆماری عێراق وتیشی: ده‌مانه‌وێت شاری كه‌ركووک دوور بخرێته‌وه‌ له‌ كێشه‌و ململانێی سیاسییه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان كۆبوونه‌وه‌ ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی دانیشتنم له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شاره‌كه‌ ده‌بێت، به‌ مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌ كاره‌كانیان و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بۆ شاره‌كه‌، چوونكه‌ ده‌بێت ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پارێزگاری نوێ هه‌ڵبژێرێت.

سه‌باره‌ت به ‌رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، سه‌رۆک كۆماری عێراق رای گه‌یاند: ئومێد ده‌كه‌م ئاسه‌واری رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له ‌شاره‌كه‌ نه‌مێنێت و به ‌هه‌موو لایێک هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ هه‌یه‌ تێپه‌ڕێنین و بناغه‌یێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان دابنێین.

ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه‌: هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هیچ جیاوازییێک له ‌نێوان نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كان نه‌مێنێت و چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان بدۆزێته‌وه‌.

فۆئاد مەعسووم وتیشی: تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک ده‌مێنێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8835

Your Comment

You are replying to: .
captcha