په‌که‌که‌  وەڵامێکی توندی ئەردۆغان دەداتەوە

بەشی تورکیا- ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان ده‌ڵێت: هیچ ئاماده‌بوونێکیان له‌ناو شنگال نییه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئه‌ردۆغانیش له‌ناو تورکیا ده‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاوه‌ شێخ مووس ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان "په‌که‌که‌" له‌ لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه ‌کردووه‌: زیاتر له‌ 2 ساڵه‌ په‌که‌که‌ له‌ شنگال کشاوه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌ناو ئه‌و قه‌زایه‌دان گرووپه‌ چه‌کدارییه‌ ئێزدیه‌کانى سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبین که‌ به‌ فه‌رمى ناویان هه‌یه‌ و خه‌ڵکى قه‌زاکه‌ن، ئێمه‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ کاروبارى شنگال ناکه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانى ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى سه‌ربازى له‌ شنگال باسى له‌وه ‌کرد: ئه‌ردۆغان پرۆسه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجام بدات بۆ سه‌ر شنگال، ئه‌وا وه‌ڵاممان له‌ناو قوڵایى تورکیا ده‌بێ له‌ رێگه‌ى پرۆسه‌ى جۆرییه‌وه‌.

ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى په‌که‌که‌ جه‌ختی له‌وه‌ش کردوه‌ته‌وه‌: ئه‌وان داواى مافه‌کانیان ده‌که‌ن و به‌رگرى له‌ که‌یسه‌که‌یان ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌ناو شاره‌کانى تورکیادا نه‌ک عێراق، چونکه‌ رێزى سه‌روه‌رى خاکى عێراق ده‌گرن.

سەرچاوە: نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 883

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha