پچڕانی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ هێزە کوردەکانی سووریا ئیبهامی تێدایە

بەشی جیهان- گڵۆباڵ ڕیسێرچ دەنووسێت: ڕاگەیاندنی پچڕانی یارمەتییە سەربازییەکان بۆ کوردەکانی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە، ئیبهامی تێدایە و ئەگەری ئەوە هەیە بۆ دەمبەس کردنی تورکیا بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو ڕای گەیاند دوناڵد ترەمپ بڕیاری داوە هاوکارییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کوردەکانی سووریا ڕادەگرێت و چیدی چەک و جیهازات بۆ هێزە کوردەکانی سووریا کە تورکیا وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناویان لێدەبات نانێرێت.

ماڵپەڕی گڵۆباڵ ڕیسێرچ دەڵێت: ئەو هەواڵە هەندێک گومانی تێدایە چوونکە کۆشکی سپی بە بێ ئەوەی کە ناوێک لە کوردەکانی سووریا بێنێت ڕای گەیاندووە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریا دەگۆڕدرێن.

گڵۆباڵ ڕیسێرچ دەشنووسێت: هێشتا ڕوون نییە کە ڕێکخراوی ناوەندیی هەواڵگریی ئەمریکا تا چ ئاستێک ڕۆڵی لە پڕچەک کردنی کوردەکانی سووریادا هەیە.

لە درێژەی ڕاپۆرتی گڵۆباڵ ڕیسێرچدا هاتووە: ئایا ئەمریکا خەیانەت بە کوردەکان دەکات یا تێدەکۆشێت هەم کوردەکان و هەم تورکیاش ڕازی بکات؛ بەم بۆنەوە ڕەنگە ئەمریکا لە ڕواڵەتدا یارمەتییەکانی بۆ هێزە کوردەکان ڕابگرێت بەڵام بە نهێنی درێژە بەو کارە بدات. هێشتاکە نە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا و نە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەو پرسەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە کە ترەمپ ئەو بڕیارەی دابێت و کۆشکی سپیش وردەکارییەکانی پێوەندیی تەلەفوونیی نێوان ئەردۆغان و ترەمپی بڵاو نەکردوەتەوە.

گڵۆباڵ ڕیسێرچ لە کۆتاییدا هوشدار دەدات: وەستانی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ هێزە کوردەکان دەتوانێت بە مانای خەیانەتی ئەمریکا بێت و ببێتە هۆی بێ باوەڕی بە ئەمریکا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8817

Your Comment

You are replying to: .
captcha