به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خاتوو ژاڵه یووسفی نه‌ژاد ئه‌ندامی یانه‌ی کاریکاتێری حه‌وزه‌ی هونه‌ری ئینقیلابی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان توانیی خه‌ڵاتی تایبه‌ت و دیپلۆمای ئێفتیخاری 17هه‌مین مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌ییی کارتۆنی ئۆکراین له ساڵی 2017 له‌سه‌ر ته‌وه‌ری شه‌تره‌نج بباته‌وه. له‌م مێهره‌جانه‌دا پاش لێکدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کان به‌رهه‌می ژاڵه یووسفی نه‌ژاد خه‌ڵاتی تایبه‌تی مێهرهجانهکهی برده‌وه.
ژاڵه یووسفی نه‌ژاد له‌دایکبووی 1366ی سنه و ده‌رچووی به‌شی کارناسی گرافیکی موحیتی چالاکیی پڕۆفێشناڵی خۆی له ساڵی 1390 ده‌ست پێکردووه و تا ئێستاش به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چووه‌ته ناو ده‌یان پیشانگای ده‌ره‌کی و ناوه‌کی پله‌ی سێهه‌می مێهره‌جانی شێوازی ژیانی ئێرانیشی مسۆگه‌ر کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment