هه‌ولێر نابێت به‌ شێوه‌ی نهێنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: هه‌ولێر نابێت به‌ شێوه‌ی نهێنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان که‌ بڕیاره‌ به‌م زووانه‌ سه‌ردانی به‌غدا بکات ئه‌م جاره‌ نابێت به‌ شێوه‌ی نهێنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق بکات.

ناوبراو ئه‌و پرسیاره‌ی خسته‌ ڕوو حکوومه‌تی هه‌ر‌ێمی کوردستان که‌ تاکوو ئێستا له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی گشتپرسی و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ئه‌نجامێکی وه‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ بۆچی ده‌بێت هه‌مدیسان گفتوگۆیێکی نهێنی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجام بدات؟

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "القرطاس نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8813

Your Comment

You are replying to: .
captcha