ئێران هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ نواندنی چه‌وساوه‌ییی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن ده‌خاته ‌گه‌ڕ

به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ڕای­گه‌یاند: ئێران هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ تا وه‌کوو ده‌نگی هاوار و چه‌وساوه‌ییی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن له‌ هه‌موو جیهان و کۆمه‌ڵگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌نگ بداته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی ئاماژه‌ی کرده‌ به‌یاننامه‌ی کۆشکی سپی سه‌باره‌ت به‌ خۆنواندنی سیاسیی عه‌ره‌بستانی سعوودی و کردنه‌وه‌ی به‌نده‌ر و فڕۆکه‌خانه‌یێک بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به‌ گه‌لی یه‌مه‌ن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ که‌ خراونه‌ته‌ پاڵ وڵات که‌ گوایه‌ بڕیارنامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پێشێل کردووه‌ و زیادی کرد: وتوومانه‌ و دووپاتیشی ده‌که‌ینه‌وه‌ هیچ پێوه‌ندییێکی سه‌ربازیمان له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن نییه‌ و توانای مووشه‌کیی ئه‌و وڵاته‌ ته‌نیا پێوه‌ندیی به‌ خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌.

زیادیشی کرد: ئه‌مریکا وه‌کوو هه‌میشه‌ ده‌یهه‌وێت بیری گشتی له‌سه‌ر جه‌نایه‌تی نامرۆڤانه‌ی داگیرکاران دژ به‌ یه‌مه‌ن لا بدات و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی داوا له‌ عه‌ره‌بستان بکات واز له‌ بوردومان و کوشتاری خه‌ڵکی بێ گوناهی یه‌مه‌ن بێنێت، ڕاشکاوانه‌ له‌و وڵاته‌ و جه‌نایه‌ته‌کانی پشتیوانی ده‌کات.

قاسمی جه‌ختی کرده‌وه‌: بێ گومان به‌یاننامه‌ی کۆشکی سپی هاوبه‌ش و به‌رپرسیارێتیی ئه‌مریکا له‌ جه‌نایه‌ته‌کانی یه‌مه‌ن ده‌سه‌لمێنێت و کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر به‌و جۆره‌ی پێشتریش پێداگریی له‌سه‌ر کردووه‌ هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات که‌ یارمه‌تییه‌ مرۆڤدۆستانه‌کان بگه‌نه‌ یه‌مه‌ن و ببێته‌ هۆکارێک بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی ئێش و ئازاری خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8809

Your Comment

You are replying to: .
captcha