ئاماده‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌ سووریاین

به‌شی سووریا- بۆسینا شه‌عبان ڕاوێژکاری باڵای به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری ده‌وڵه‌تی سووریا له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ دانووستان بکه‌ین که‌ بڕوایان به‌ ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بۆسینا شه‌عبان ڕاوێژکاری باڵای به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ چاره‌سه‌رکردنی سیاسیی قه‌یرانی سووریا کرد و ده‌ری‌بڕی: حکوومه‌تی سووریا بڕوای به‌ چاره‌سه‌رکردنی سیاسیی قه‌یرانی سووریا هه‌یه‌ و ئاماده‌ین له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان دانووستان ئه‌نجام بده‌ین.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرد: له‌ کاتی ده‌ست پێکردنی قه‌یران، ده‌وڵه‌تی سووریا مکووڕ بووه‌ له‌سه‌ر دیالۆگ و ڕێکاری سیاسی و به‌ باوه‌ڕی چاره‌نووسی هاوبه‌شی تێکڕای گه‌لی سووریا ڕه‌فتارێکی سازێنه‌ری گرتۆته‌ به‌ر. ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ دانووستان بکه‌ین که‌ بڕوایان به‌ ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی هه‌یه‌.

ناوبراو ئه‌نجامی دانووستانه‌کانی سووچی هه‌ڵسه‌نگاند و جه‌ختی کرده‌وه‌: سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ کاتێک ئاشکرا ده‌بێت که‌ گرووپه‌ جۆراوجۆره‌کان کۆتایی به‌ توندوتیژی له‌ سووریا بهێنن و ئاماده‌ی ده‌ست پێکردنی گفتوگۆ له‌ ئاستی نه‌ته‌وه‌یی بن. ئێمه‌ ده‌بێ بیسه‌لمێنین که‌ گرووپه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ده‌یانه‌وێت به‌شێک له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی بن یان خێر.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی زه‌رنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8793

Your Comment

You are replying to: .
captcha