تورکیا له‌سه‌ر ناسیۆناڵیزم سێ هێڵی سووری هه‌یه‌

به‌شی تورکیا- بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک­وه‌زیرانی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ڕای­گه‌یاندووه‌: تورکیا سێ هێڵی سووری هه‌یه‌: یه‌که‌م دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ناسیۆناڵیزمی ناوچه‌یی، دووهه‌م ناسیۆناڵیزمی ئایینی- ئایینزایی و سێهه‌م ناسیۆناڵیزمی شوناسی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک­وه‌زیرانی تورکیا که‌ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی مامۆستاوه‌ لێدوانێکی پێشکه‌ش ده‌کرد وتی: تاکه‌ڕێگای کۆتایی هێنان به‌ تیرۆر له‌ تورکیا ئه‌وه‌یه‌ به‌ره‌یێک په‌روه‌رده‌ بکرێت که‌ بتوانێت له‌ نرخ و بایه‌خی نیشتمانی و مه‌عنه‌وی به‌ باشی تێبگات. ئێمه‌ سێ هێڵی سوورمان هه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ریان زۆر هه‌ستۆکین یه‌که‌م دژ به‌ نه‌ته‌وه‌خوازیی ناوچه‌ییین دووهه‌م نه‌ته‌وه‌خوازیی ئایینی-ئایینزایی و سێهه‌م ناسیۆناڵیزمی شوناسی.

ناوبراو زیادی کردووه‌: ده‌توانین فره‌ڕه‌نگ بین کورد، تورک، عه‌ره‌ب، تورکمان هه‌رچی بین ئه‌وه‌ی یه‌کمان ده‌خات ئاڵای مانگ و ئه‌ستێره‌یه‌ که‌ له‌ ڕووبه‌ڕێکی 780 هه‌زار کیلۆمه‌تریی ئه‌م نیشتمانه‌ پێکه‌وه‌ ده‌ژین. ئه‌مانه‌ زۆر فاکته‌ری گرینگن که‌ یه‌کڕیزی و یه‌کسانی و برایه‌تیمان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.

ییڵدرم له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌ شه‌ڕی تورکیا دژ به‌ تیرۆر کرد و وتی: پێش دوو ساڵ ئه‌و کاته‌ی شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرمان ده‌ست­پێکرد ئه‌و گه‌نجانه‌ی به‌ فێڵ و فریوی تیرۆریسته‌کان هه‌ڵخڵه‌تاندبوون و ده‌چوونه‌ چیاکان ژماره‌یان له‌ 600 که‌سه‌وه‌ بۆ 5 که‌س دابه‌زی. دیاره‌ چیتر گه‌نجانی تورکیا ئاینده‌یان له‌ چیاکان نابیننه‌وه‌ به‌ڵکوو له‌ ئاوات و حه‌ز و تاسه‌کانیاندا به‌ دووی داهاتوویاندا ده‌گه‌ڕن. ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کڕیزی، یه‌کسانی، ئاسایش و ئاشته‌واییی گه‌له‌که‌مان به‌رده‌وام ده‌بین له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی "ستار"ی تورکیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8786

Your Comment

You are replying to: .
captcha