کوردپرێس:
شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنی دوبارە لە سەر ڕێککەوتنی دارایی بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیدارەکانی لە بەغدا ئەنجام دایەوە و ئەم جارەش دیسان بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە هەواڵ و ڕاپۆرتی میدیاکان دەردەچێت تا ئەم کاتەش شاندی هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن. دەکرێت بڵێین رێککەوتن و رێکنەکەوتن لە ئێستادا هیچیان یەکلا نەکراوەتەوە و ٥٠ بە ٥٠ یە. لەبەر ئەوەی ئەگەرچی دانیشتنەکان بە کراوەیی ماونەتەوە، بەڵام هیچیان لە سەر داواکارییەکانی لایەنی بەرامبەریان ڕێکنەکەوتوون.
دیارە لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق نوێنەری سەرجەم لایەنە عێراقییەکانە بۆ مەسەلەی مووچە و بودجەی عێراقی و ئەو لیژنەیە دەوری پەرلەمانێکی بچووک دەبینێت، واتە هەرچی لە لیژنەی دارایی یەکلا بکرێتەوە و ئەندامانی لیژنەکە لە سەری بگەنە رێککەوتن ئێستا پشکی کورد بێت یان هەر بابەتێکی تر، ئەوا بە ئاسانی لە پەرلەمانی عێراقیشدا تێدەپەڕێت. هەر بۆیەش سەرۆکی فراکسیۆن و لایەنە عێراقییەکان لە دیدارەکاندا ئەم بابەتەیان بە شاندەکەی هەرێم راگەیاندووە. هەر بەو پێیەش دەبینین شاندەکەی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی له‌سه‌ر هه‌ندێك مه‌سه‌له له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غداد گه‌یشتونه‌ته ڕێکكه‌وتن به‌ڵام كێشه‌كه لە حكوومه‌تی به‌غدا نییه، بەڵکوو لە پەرلەمانی بەغدایە چوونكه ڕه‌شنوسی بودجەی 2021 چۆته په‌رله‌مان و ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر وه‌كوو خۆی له حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق تێپه‌ڕ بووه به‌ڵام كێشه‌كه له په‌رله‌مانه و له لایه‌ن كوتله شیعهكانە. چوونکە لایەنە شیعه‌كان تا ئه‌م ساته به‌ڵێنێكیان بە هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكهوتنهکەی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق وەکوو خۆی پەسەند بكه‌ن.
لە ناو شیعەی عێراقدا دوو بەرەی سەرەکیی ئیسڵاح و فەتح هەیە. داواکاریی بەرەی ئیسڵاح ئەوەیە کە یان تەواوی دۆسیەی نەوت بە هەموو عەیبەکانیەوە رادەستی بەغدا بکرێت یان خود ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەکە بۆ سەروو ٣٥٠ هەزار بەرمیل زیاد بکرێت. بەرەی فەتحیش تا ڕادەیێک بە بڕیارەکەی حکوومەتی فیدراڵی عێراق ڕازین و تەنها داوای ئەوە دەکەن کە بڕگەی ج لە ماددەی ١١ی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق بگۆڕدرێت، چوونکە داواکاریی فەتح ئەوەیە کە نەوتەکەی هەرێم ڕادەست بکرێت نەوەک داهاتی نەوت، ئەگەر لە حاڵەتێکیشدا داهاتەکان درایەوە پێویستە بە گوێرەی رێککەوتنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی سۆمۆ بێت. بەگشتی لەم نێوانەدا شیعەکان بوون بە دوو بەرەی سەرەکییەوە و بۆ گەیشتنیان بە کۆدەنگی، سەرۆکی لیژنەی داراییی پەرلەمان نێوەندگیریی ئەو دوو لایەنە دەکات و لە ئێستاشدا مانەوەی شاندەکە هەرێم لە بەغدا لە بەر ئەوەیە کە چاوەڕێی وەڵامی سەرۆکی لیژنەی دارایی دەکەن. ئەمانەی باس کران هەمووی لە دەرەوەی پەرلەماندا دەکرێت و مامەڵەکردن لەگەڵ ناوەوەی پەرلەمان بەشێوەیێکی جیا دەبێت. لە ناوەوەی پەرلەماندا گرینگ کوتلەکانن بۆ کاتی دەنگدان، کە بە وتەی هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق لەماوەی ١٠ بۆ ١٢ رۆژی داهاتوودا پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی دەنگی لە سەر بدرێت.
هاوکات، ئەوەی کە گرنگە و پێویستە بۆ پشکی کورد ئەو بڕگە و ماددانەی کە کێشەیان لەسەرە، هەر بە پشکی کوردەوە تاوەکوو بڕگەکانی دیکەش، ئەوا دەبێت لە دەرەوەی پەرلەماندا یەکلایی بکرێنەوە و رێککەوتنی سیاسی‌یان لەسەر بکرێت، کە لەبارەی کوردیشەوە دەبێت شاندێک بچێتە بەغدا کە نوێنەری سەرجەم حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی تێدا بێت، بۆ ئەوەی بتوانن بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە کێشە بۆ پشکی کورد دروست نەبێت و لەگەڵ لایەنەکانیشدا بگەنە رێککەوتن، چوونکە لە پەرلەمانی عێراقدا کورد کەمینەیە، بۆیە دەبێت لە دەرەوەی پەرلەمان کێشەکانی چارەسەر بکات بۆ ئەوەی لە پەرلەماندا بە ئاسانی تێپەڕ ببێت.
كێشەی هەرە گەورەی بەردەم پشكی هەرێم لە گفتوگۆكانیاندا لەگەڵ بەغدا دەربارەی پڕۆژە یاسای بودجە، نەوتی هەرێمە. لایەنە سیاسییەكانی عێراق بەسەر سێ بۆچووندا دابەش بوون بەم شیوەیە: 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە، کۆی مەلەفی نەوتی هەرێم، کۆی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم. بڕیارە لایەنە عێراقییەکان هەفتەی داهاتوو لەسەر یەكێكیان یەكلا ببنەوە. هەرێمیش تا ئێستا یەک ڕای هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئامادەیە 250 هەزار بەرمیل ڕادەست بکا، جا داهات بێ یان نەوتەکە.
کێشەیێکی سەرەکیی دیکە کە پرسی ڕێککەوتنەکە دواتر دەخات و ئاستەنگ بۆ یەکلابوونەوەی پشکی هەرێم و چارەسەری کێشەی ئابووری دروست دەکات پرسی ڕاجیاوازی و یەکدەنگ نەبوونی لایەنە کوردییەکانە. مه‌سه‌له‌ی یه‌كده‌نگ نه‌بوونی لایەنە کوردییەکان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه‌به‌رگری له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن. پێ دەچێت هه‌موویان یه‌كده‌نگ بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت به‌رگری له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌تی له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام یه‌كده‌نگ نهبوونهكهیان له‌و لایه‌نه‌یه كه ئایا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه ڕاده‌ست ده‌كات یان نا. به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمیش تائێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێك شته‌كه له‌ولایه‌نه هه‌ندێك ناڕوونی تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كهبهغداد ده‌ڵێت ده‌بێت نه‌وته‌كه ڕاده‌ستی سۆمۆ بكرێت و له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشرێت، هه‌ندێك به‌رپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن ئێمه خۆمان نه‌وته‌كه ده‌فرۆشین به‌ڵام داهاتی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیله ڕاده‌ستی به‌غداد ده‌كه‌ین.
هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی بەشە بودجەی خۆی لەپڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی كارتی فشاری له‌ده‌ست نییه به‌ڵام نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌غداد و هەروەها ئه‌مه‌ریكا، فشار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر ڕێگه‌یێک بێت به‌شه بوودجهیێک بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت، و هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نه‌كرێت لهبوودجهی عێراق وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه كرا له یاسای "هاوکاریی کورتهێنانی دارایی". بە گشتی ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له لیژنه‌ی دارایی تائه‌م ساته شته‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان نییه. تەنانەت مەترسیی ئەوەش دەکرێت کە ئەمساڵ هەرێمی کوردستان بێ بەش بکرێت لەبەشە بوودجە لەپڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق هەروەک لەوەی (یاسای هاوکاریی داراییی عێراق هەرێمی کوردستان بێ بەش کرا، بۆیە ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان وەربگیرێن و ڕه‌چاوبكرێن. لەحاڵەتی بێ بەشکردنی هەرێمی کوردستان لەبەشە بوودجەی عیراق (وەک ئەوەی لەیاسای هاوکاری کورتهێنانی دارایی) ڕوویدا ئەوا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ چاره‌یێكی نامێنێت مه‌گه‌ر چاكسازیهیێكی ڕاسته‌قینه بكات له هه‌ردوو لایه‌ن، له‌لایه‌نی خه‌رجی و له‌لایه‌نی داهات ته‌نها ئه‌وه ڕێگه‌چاره‌یه بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتووه. بۆ نموونه ڕێكخستنه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان ده‌بێت داهاتی گومرگه‌كان هه‌موو بگه‌ڕێته‌وه و هەروەها باج چاكسازیی تێدا بكرێت و خودی مەلەفی نه‌وت و هه‌موو لایه‌نه‌كان چاكسازیێكی ڕاسته‌قینه‌یان تێدا بكرێت. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ئه‌وه‌یه ئه‌و داهاته‌ی كه ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌مه‌ودوا مانگانه مووچه‌ی خه‌ڵك بدات هه‌رچه‌نده به‌لێبڕین ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی بكات له‌ماوه‌ی دوو سێ مانگی داهاتوو ده‌توانێت ئه‌و بڕه مووچه‌یه‌ی كه ده‌داته فه‌رمانبه‌ران مانگانه زیادی بكات به‌شێوه‌یێكی پلەبەندی زیادی بكات تاده‌گاته 100% ئه‌وه ته‌نها چاره‌یه و هیچ چاره‌یێكی تر له‌پێش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه، ده‌بێت مانگانه ئه‌و هێنده داهاته‌ی كه‌هه‌یه‌تی وه‌كوو مووچه دابه‌شی بكات.
Your Comment