ئه‌مریکا خه‌یانه‌ت له‌ کورده‌کان بکات، ئه‌وان له‌ حکوومه‌تی سووریا نزیک ده‌بنه‌وه‌

به‌شی جیهان- توێژه‌ر و مێژووناسێکی ئه‌مریکی پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ کورده‌کانی سووریا ڕابگرێت ئه‌وان هه‌وڵه‌کانیان بۆ نزیک بوونه‌وه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی چڕ ده‌که‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕیک سترلینگ، مێژووناس و توێژه‌ری ئه‌مریکی له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریکا بۆ پشتیوانی نه‌کردن له‌ کوردی سووریا به‌ ڕاشا تووده‌یی ڕاگه‌یاند: بڕیارێکی وا خه‌یانه‌ت به‌ کورده‌کان دێته‌ ئه‌ژمار. به‌ درێژایی مێژوو چه‌ندین جار خه‌یانه‌ت له‌ کورده‌کان کراوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌یش ئه‌مریکا خه‌یانه‌ت له‌ کورده‌کانی سووریا بکات شتێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر نابێت.

ناوبراو زیادی کرد: وێده‌چێت کورده‌کانی سووریا ئه‌گه‌ری خه‌یانه‌تی ئه‌مریکایان له‌به‌رچاو گرتبێت به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌رێکدا که‌ ئه‌مریکا خه‌یانه‌تیان لێ بکات مومکینه‌ پێوه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق باشتر ببێته‌وه‌.

ئه‌و توێژه‌ره‌ وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا خه‌یانه‌ت له‌ کورده‌کانی سووریا بکات کورده‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێکده‌که‌ون و واز له‌ دامه‌زراندنی فیدراسیۆن و جێگیر بوونی سیسته‌می فیدڕاڵی له‌ سووریا ده‌هێنن و ڕای‌ده‌گه‌یێنن که‌ له‌ داهاتوودا وه‌کوو به‌شێک له‌ پێکهاته‌ی سووریا ده‌مێننه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8778

Your Comment

You are replying to: .
captcha