به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕیک سترلینگ، مێژووناس و توێژه‌ری ئه‌مریکی له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریکا بۆ پشتیوانی نه‌کردن له کوردی سووریا به ڕاشا تووده‌یی ڕاگه‌یاند: بڕیارێکی وا خه‌یانه‌ت به کورده‌کان دێته ئه‌ژمار. به درێژایی مێژوو چه‌ندین جار خه‌یانه‌ت له کورده‌کان کراوه ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌یش ئه‌مریکا خه‌یانه‌ت له کورده‌کانی سووریا بکات شتێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر نابێت.
ناوبراو زیادی کرد: وێده‌چێت کورده‌کانی سووریا ئه‌گه‌ری خه‌یانه‌تی ئه‌مریکایان له‌به‌رچاو گرتبێت به‌م بۆنه‌وه له ئه‌گه‌رێکدا که ئه‌مریکا خه‌یانه‌تیان لێ بکات مومکینه پێوه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق باشتر ببێته‌وه.
ئه‌و توێژه‌ره وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا خه‌یانه‌ت له کورده‌کانی سووریا بکات کورده‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێکده‌که‌ون و واز له دامه‌زراندنی فیدراسیۆن و جێگیر بوونی سیسته‌می فیدڕاڵی له سووریا ده‌هێنن و ڕایده‌گه‌یێنن که له داهاتوودا وه‌کوو به‌شێک له پێکهاته‌ی سووریا ده‌مێننه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment