هەرێم تەواوی داهاتەكەی ڕادەست بكات، به‌غدا بودجه‌ و مووچه‌ ده‌نێرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران جەخت دەكاتەوە لە سەر زیاد كردنی پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق بۆ 17%، دڵنیاییش دەدات كە ئەگەر داهاتی گشتیی عێراقیش ڕوو لە كەم بوونەوە بكات مەترسی لەسەر بەشە بودجەی هەرێم نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕای گەیاند: هەرێم و بەغدا بەنهێنی گفتوگۆیان لە سەر كێشەكانی نێوانیان ئەنجام نەداوە، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە بەنێوەندگیریی ئەمریكا و بەریتانیا و نەتەوەیەكگرتووەكان وەک لایەنی سێیەم لە سەرخەتن بە جۆرێک تا بتوانن هەردولا بگەیێننە ڕێككەوتن لە سەر كێشەكانی نێوانیان.

ئازیز عەبدوڵڵا وتیشی: ئەگەر ئەمساڵ هەرێم و بەغدا ڕێككەوتن بكەن، ئەوا جیاوازتر دەبێت بە بەراورد بەڕێكەوتنەكانی دیكەیان، بەو پێیەی لە 2016 و ساڵانی پێشتریش كاتێک ڕێكەوتن كراوە، هەرێم نەوتەكەی ڕادەست نەكردووە و بەغداش بودجەی ڕەوانە نەكردووە.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی ڕوون كردەوە: ئەمساڵ گرفتەكە لەوەدایە هەرێم دەبێت تەواوی داهاتەكەی ڕادەستی بەغدا بكات بەداهاتی نەوتیشەوە، ئەوانیش لە بەرامبەردا بودجە و مووچە ڕەوانە دەكات.

سەبارەت بە ئەگەری كەم بوونەوەی پشكی هەرێمیش لە ئەگەری كورت هێنانی بودجەی عێراق ئارێز عەبدوڵڵا وتی: ئەگەر هەردولا ڕێككەوتن بكەن، ئەوا پشكی هەرێم بەگوێرەی 17%كە ڕەوانە دەكرێت، ئەگەر داهاتی عێراقیش كەم بێتەوە، مەترسی بۆسەر داهاتووی پشكی هەرێم لە یاسای بودجەدا نابێت.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8775

Your Comment

You are replying to: .
captcha