بەغدا بە بێ رێكەوتن نە مووچە و نە بودجە رەوانەی هەرێم ناكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی عێراقی دەڵێت: ئەوەی پێشتر هەرێم لە بەغدا دەستی دەكەوت لە ئێستادا دەستی ناكەوێت، باس لەوەش دەكات بە بێ رێككەوتنی نوێ ناوەند مووچە و بودجەی هەرێم نانێرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكوومەتی عێراقی لە میانی وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردیی دەنگی ئەمریكا باسی لەوە كردوە، ئەو بەشە بودجەیەی بۆ هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقدا بۆ هەرێم دیاری كراوە زۆر كەمە و بەشی هیچ ناكات تەنها بەشی مووچەی ٧ مانگ دەكات بەگوێرەی ئەو داتایەی حكوومەتی هەرێم بۆ مووچە خۆران لایەتی.

فازڵ نەبی وتیشی: دەبێت هەموو داهاتێكی گومرگ و خاڵە سنورییەكان و سیادات بگەڕێتەوە بەغداد، بۆ ئەمەش بەغداد میكانیزمێكی قورسی بۆ هەرێم داناوە كە زەحمەتە قبووڵی بكات،بەڵام دەكرێت هەردولا دابنیشن، ئەمەش دواجار كارێكی زەحمەتە چوونكە هەرێم دەبێت بزانێت ئەوەی پێشتر لە بەغداد دەستی دەكەوت ناتوانێت ئێستا دەستی بكەوێتەوە.

فازڵ نەبی باسی لەوەش كرد، بەبێ ئەنجام دانی ڕێكەوتنێكی نوێ بەغدا نە مووچە دەنێرێت نە ئەو بەشە بودجە كەمەی كە لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق دیاری كراوە و كەم كراوەتەوە بۆ نیوە.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8771

Your Comment

You are replying to: .
captcha