کوردپرێس:
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، "دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق بە هاوکاریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان زانیاریی وردیان ئاڕاستەی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەی تاموری سەر بە پارێزگای کەرکوک و لە ئەنجامدا ١٠ چەکداری داعش کوژراون."
ئەوەش خراوەتەڕوو، "لە نێو ئەو کوژراوانەدا سێ بەرپرسی باڵای ئەو گرووپە بوونى هەبووە، کە بریتیبوون لە بەرپرسی پزیشکی و تیمارکردن، پەرپرسێکی توانای ئەندازیاری و بەرپرسی ئەلکترۆنی و پەیوەندییەکانی رێکخراوەکە."
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی شوباتی ساڵی رابردووەوە عێراق ئۆپەراسیۆنی لە دژی چەکدارانی داعش و بۆ راوەدونانی ئەو چەکدارانە و نەهێشتنی شانەکانیان لە کەرکوک و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراقدا دەستپێکردووە و لەو کاتەوە تاوەکە ئێستا بە سەدان چەکداری ئەو گروپە کوژراون و چەندین چەکداریشیان لێدەستگیرکراون.
Your Comment