فوئاد مەعسووم لیژنەیێک بۆ پێشێلکارییەکانی دەستوور پێک دەهێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لیژنەیێکی بۆ دیاری کردنی ئەو پێشێلکارییانە پێک هێنا کە لە دەستووری عێراقدا ئەنجام دراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا عەلیاوەیی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رای گەیاند: دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی کۆمار و چەند یاساناسێک لە رۆژی پێنجشەممە 23-11-2017 دا، فوئاد مەعسووم بڕیاری دا لیژنەیێک بۆ دیاری کردنی ئەو پێشلێکارییانە پێک بهێنێت کە لە دەستووری عێراقدا ئەنجام دراون، بۆ گەڕانەوەی ماف بۆ ئەو کەس و لایەن و نەتەوانەی بەگوێرەی دەستوور خاوەن مافن.

عەلیاوەیی گوتیشی: سەرۆککۆماری عێراق ماوەی مانگێکە ئامادەکاریی بۆ دیاری کردنی پێشلکارییە دەستوورییەکان و پێکهێنانی ئەو لیژنەیە دەکات.

کورد و بەشێک لە سوننەکان بەردەوام گلەیی ئەوە دەکەن کە حکوومەتی عێراق دەستوور پێشێل دەکات، تەنانەت مەسعوود بارزانی لەکاتی بانگەشەی گشتپرسیدا چەند جارێک رای گەیاند کە 55 ماددەی دەستووری لە لایەن حکوومەتی بەغداوە پێشێل کراون، ئێستاش بۆ دانووستاندن لەگەڵ بەغدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور دەکاتەوە، بەڵام بە یەک پاکێج، لە ماددەی یەکەمەوە تاوەکوو کۆتایی.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8766

Your Comment

You are replying to: .
captcha