مه‌رجی پێشکه‌ش کردنی کانێکس به‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێکه‌وتوانی کرماشان

به‌شی ئێران- جێگری کاروباری ئاوه‌دانکاریی پارێزگاری کرماشان مه‌رجی ئاراسته‌ کردنی کانێکس و ده‌فته‌رچه‌ی جیره‌ی مانگی سووری ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موجته‌با نیک کردار وتی: له‌ گونده‌کاندا ئه‌و که‌سانه‌ی پێویستیان به‌ کانێکس هه‌یه‌ به‌ ئاسانی ده‌ناسرێنه‌وه‌ و چوونکه‌ زۆربه‌ی گونده‌کانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراو له‌ ناوچه‌ی شاخاوی و سارددان بڵاو کردنه‌وه‌ی کانێکس هه‌ر له‌ گونده‌کانه‌وه‌ ده‌ستی ­پێکردووه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ باسی له‌وه‌ کرد ژنانی بێ سه‌رپه‌ره‌شت و ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی ئازیزیان له‌ده‌ست داوه‌ بۆ وه‌رگرتنی کانێکس له‌ ئه‌وله‌ویه‌تدان.

هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی ئه‌م کاره له‌ شاردا پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجام ده‌درێت ڕوونی کرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر یه‌که‌یێکی نیشته‌جێ بوون به‌ چه‌شنێک خه‌ساری لێکه‌وتبێت که‌ به‌که‌ڵکی نۆژه‌ن کرده‌وه‌ نه‌یێت ئه‌وا کانێکس ده‌درێته‌ خاوه‌نه‌که‌ی.

نیک کردار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ بۆ دامه‌زراندنی کانێکسه‌کان پێویست به‌ شوێنێکی تایبه‌ت و ئۆردووگا و که‌مپ هه‌یه‌ و ئه‌و کاره‌ش بۆ خۆی ژێرخانی تایبه‌تی ده‌وێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8762

Your Comment

You are replying to: .
captcha