بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕوودانی بوومەلەرزەی بەگوڕی 7.3 بەپێوەری ڕیختەر لە پارێزگای کرماشان خەساری گیانی و ماڵیی فراوانی لێکەوتەوە و بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان 437 هاووڵاتیی دانیشتووی ئەو پارێزگایە گیانیان لە دەست دا و هەزاران هاووڵاتییش بریندار بوون. هەر بە بۆنەی ئەو ڕووداوەوە ژمارەیێک لە بەرپرسانی حیزبی و حکوومیی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان لە هەولێر سەردانی کۆنسووڵخانەی ئێرانیان کرد و هاوخەمیی خۆیان بۆ لێقۆماوانی بوومەلەرزەی ئەم دواییەی پارێزگای کرماشانی ئێران ڕاگەیاند.
ژمارەیێک لەو کۆنسووڵخانانەی سەردانی کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێریان کردوە و هاوخەمیی خۆیان بە بۆنەی ئەو ڕووداوەوە دەربڕیوە بریتین لە ئەم وڵاتانە: ئەڵمانیا، فەڵەستین، ژاپۆن، چێک، جێگری کۆنسووڵی تورکیا، کۆریای باشوور، فەڕەنسا،ڕووسیا، چاینا، هێندستان و کوێت.
هەروەهاش بەرپرسە حیزبی و حکوومیەکانی هەرێمی کوردستانیش بریتی بوون لە: سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری، عەبدولڕەحمان عەبدولڕەحیم وەزیری ژینگە، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە،سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەرێمی کوردستان، محەمەد هاودیانی وەزیری کار و باری کۆمەڵایەتی، مامۆستا عەبدولحەمید سەرۆکی ئیدارەی ڕاپەڕین و جەعفەر ئیمنکی جێگری پەڕلەمانی کوردستانی عێراق بە یاوەریی سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەڕلەمان
Your Comment