بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش ئەوەی دەنگۆی ناردنی یارمەتییەکانی مانگی سووری ئێران بۆ ناوچەی بولکەمالی سووریا بڵاو کرایەوە کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر سەرەڕای ڕەت کردنەوەی ئەو هەواڵە نووسیی: تێکڕای یارمەتییەکان بۆ خەڵکی لێقۆماوی بوومەلەرزەی کرماشان سەرف دەکرێت.
لە دەقی تویتەکەدا نووسراوە: یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە هەموو ئایین و ڕەگەزێکەوە کارێکی جوانە بەڵام یارمەتیی مانگی سوور بۆ ناوچەی بولکەمالی سووریا نەنێردراوە. سەر لە بەری یارمەتییەکانی مانگی سوور ئاڕمی ئەو کۆمەڵەیەی پێوەیە. هەر بۆیەش ئەگەر سەرنجی وێنە و گرتە ڤیدیۆکان بدرێت هەموو شتێک دەردەکەوێت. ئێستا کۆمەڵەی مانگی سوور تا ماوەیێکی نادیار تەنها یارمەتی بۆ خەڵکی کرماشان دەنێرێت.
Your Comment