به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌لال مه‌حموودزاده له پرسیاره‌که‌ی خۆیدا که له ڕه‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆی کردووه ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه هێزی جێگیر له جاده‌ی زه‌نجان بۆ تاران له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا به بیانووی شت و مه‌کی قاچاخه‌وه ته‌قه‌یان له ژماره‌یێکی زۆری هاووڵاتییانی شاره‌کانی ڕۆژئاوای وڵات و به تایبه‌ت مه‌هاباد کردووه که به ئۆتۆمبێلی شه‌خسی به‌ره‌و تاران چوون.
مه‌حموودزاده له درێژه‌ی شیکردنه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌یدا بۆ وه‌زیری ناوخۆ تیشکی خستووه‌ته سه‌ر کوژرانی هاووڵاتییێکی مه‌هابادی له جاده‌ی زه‌نجان بۆ تاران و ده‌نووسێت: له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا له بنکه‌ی ئینتیزامیی "دندی"ی زه‌نجان فه‌رمانبه‌رانی ئینتیزامی مشت له ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییێک به ناوی عه‌بدوڵڵا زاوشنی ده‌گرن که سێ منداڵی وردی هه‌یه و ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ستبه‌جێ به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌کوژرێت و هاوسه‌ر و ژن خوشکه‌که‌یشی ده‌ستگیر ده‌کرێن و به بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێکی قاچاخیان پێ بێت زیندانی ده‌کرێن.
ناوبراو له درێژه‌دا نووسیویه‌تی: به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش فه‌رمانی داوه ته‌قه له کۆڵبه‌ره‌کان نه‌کرێت هه‌موو ڕۆژێک ده‌بینین فه‌رمانبه‌رانی ئینتیزامی مشت له کۆڵبه‌ره‌کان ده‌گرن و ئه‌وه‌ش تا ئێستا کوژران و بریندار بوونی ژماره‌یێکی زۆری هاووڵاتییانی ڕۆژئاوای وڵاتی لێکه‌وتۆته‌وه.
نوێنه‌ری مه‌هاباد زیادی کردووه: ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ گه‌نجه‌کان ئه‌رکی سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ته. کاتێک به‌رپرسه‌کانمان توانای دامه‌زراندن و ڕه‌خساندنی هه‌لی کاری پایایان نییه گه‌نجه‌کان ناچارن ڕوو له کاری دژوار و مه‌ترسیداری کۆڵبه‌ری بکه‌ن که به‌داخه‌وه هه‌موو ساڵێک ده‌که‌ونه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئینتیزامییه‌وه و هه‌موو ساڵێک چه‌ند بنه‌ماڵه تازیه‌بار ده‌بن.
مه‌حموودزاده له کۆتاییی پرسیاره‌که‌یدا نووسیویه‌تی: جه‌نابی وه‌زیر ئه‌گه‌ر کوڕه به‌رپرسێکیش بێکار بوایه بۆ تیکه نانێک ته‌قه‌ی لێده‌کرا و ده‌کوژرا؟
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment