به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حێکمه‌ت ئۆلۆباغ جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری پێشووی بارهێنانی نیشتمانیی تورکیا له گفتوگۆیێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی تورکیادا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و کاته‌ی مه‌سعوود بارزانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستانی ڕاگه‌یاند؛ له سه‌ره‌تا ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌خنه‌یێکی که‌می له‌و بابه‌ته گرت و دواتر ڕه‌خنه‌کانیان توندتر بوویه‌وه. ئه‌مریکا بیری له‌وه ده‌کرده‌وه هه‌رێمی کوردستان گوێڕایه‌ڵی قسه‌کانی ده‌بێت و به‌و بۆنه‌وه نیشان ده‌دات که ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری له ناوچه‌که هه‌یه؛ چوونکه ئه‌مریکا له سووریا له به‌رانبه‌ر خۆڕاگریی درێژخایه‌نی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانیی ئاشکرای دارایی و سه‌ربازیی ئێران و ڕووسیا له‌و خۆڕاگرییه گه‌یشتۆته بنبه‌ست و سیاسه‌ته‌کانی جێبه‌جێ نه‌کرابوو. ئه‌مریکا نه‌یده‌ویست پێش له چاره‌سه‌ر کردنی پرسی سووریا قه‌یرانێکی دیکه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێ‌بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا پشتیوانیی خۆی له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌ی ئاشکرا ڕابگه‌یێندبا چیتر به‌غدا ناچار بوو ڕوو له ئێران و ڕووسیا بکات. ئه‌و بابه‌ته ڕۆژانێکی پڕ ته‌نگه‌ژه‌ی له عێراق ده‌خولقاند.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرد: په‌که‌که باکووری عێراق وه‌کوو بنکه‌یێک بۆ خۆی به‌کار ده‌هێنێت. په‌که‌که له گۆڕه‌پانی جیهانیدا وه‌کوو گرووپێکی تیرۆریستی ناسراوه و هیچ ده‌وڵه‌تێک به شێوه‌ی ئاشکرا پشتیوانی له پێکهاته‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان ناکات. ئه‌مه‌ریکا به‌و ئه‌زموونانه‌ی که له عێراقدا وه‌ده‌ستی هێناوه؛ ته‌نیا هێزێکی زه‌وینیی سه‌ربازیی که‌می ڕه‌وانه‌ی سووریا کرد و دووری له ڕه‌وانه کردنی هێزی زیاتر بۆ سووریا گرت و به جێگه‌ی ڕه‌وانه‌کردنی هێزی زیاتر له گرووپه ناوه‌نجییه‌کان که‌ڵکی وه‌رگرت. یه‌کێک له‌و گرووپه ناوه‌نجییانه یه‌په‌گه/ په‌یه‌ده‌یه. له‌لایێکه‌وه ئه‌مریکا به به‌کارهێنانی یه‌په‌گه هه‌وڵ ده‌دات سیاسه‌ته‌کانی له سووریا جێبه‌جێ بکات و له‌لایێکی دیکه‌وه وکوو کاردانه‌وه‌یێک له به‌رانبه‌ر نزیکیی تورکیا به ڕووسیا به‌کاری بهێنێت. هۆکارێکی دیکه‌ی پاڵپشتیی ئه‌مریکا له په‌یه‌ده پڕۆژه‌یێکه که بۆ نه‌وتی که‌رکووک له‌به‌رچاوی گرتووه. ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت نه‌وتی که‌رکووک له کۆریدۆری باکووری عێراق- باکووری سووریا بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست بگوازێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment