سه‌رپه‌ر‌شتی جێگرایه‌تیی به‌رنامه‌داڕێژیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کوردستان ده‌ستنیشان کرا

به‌شی کوردستان- سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رنامه‌دا‌ڕێژیی پارێزگای کوردستان له‌ ڕێگای حوکمێکه‌وه‌ ئه‌کبه‌ر محه‌مه‌دی وه‌کوو سه‌رپه‌رشتیاری جێگرایه‌تیی به‌رنامه‌داڕێژی و گه‌شه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ ده‌ستنیشان ده‌کات ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ محه‌مه‌دی پۆسته‌ پێشووه‌که‌یشی هێشتاکه‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێستاکه‌ ئه‌کبه‌ر محه‌مه‌دی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فێرکاری و توێژینه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ڕێکخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رنامه‌داڕێژیی پارێزگای کوردستانه‌ و بۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و جێگرایه‌تییه‌ ده‌ستنیشان کراوه‌.

ناوبراو مامۆستای زانستگایه‌ و بڕوانامه‌ی دوکتۆرای جوگرافیا و به‌رنامه‌دا‌ڕێژیی شاری هه‌یه‌ و که‌سایه‌تییێکی خۆجێیی پارێزگای کوردستان دێته‌ ئه‌ژمار.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8706

Your Comment

You are replying to: .
captcha