گفتوگۆی پووتن و تره‌مپ و مه‌لیک سه‌لمان پاش دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د

به‌شی سووریا- ڤیلادیمیر پووتن ئه‌نجامی دیداره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌شدار ئه‌سه‌د و پێبه‌ندبوونی ناوبراو به‌ پڕۆسه‌ی سیاسی، چاکسازیی ده‌ستوور و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن به‌ دۆناڵد تره‌مپ ڕاده‌گه‌یێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک­کۆماری ڕووسیا پاش دیدارێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د هاوتا سوورییه‌که‌ی خۆی، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و مه‌لیک سه‌لمانیش له‌سه‌ر پرسی سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

سه‌رۆک­کۆماری ڕووسیا هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی میسر و ئیسرائیلیش له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ گفتوگۆی کرد.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆکه‌ پووتن له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانیش دیدار بکات.

که‌رملین له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای­گه‌یاند: پووتن ئه‌نجامی سه‌ره‌کیی دیداره‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌دی به‌ تره‌مپ ڕاگه‌یاندووه‌. له‌و دیداره‌دا سه‌رۆک­کۆماری سووریا له‌سه‌ر پێبه‌ندبوونی خۆی به‌ پڕۆسه‌ی سیاسی و چاکسازی له‌ ده‌ستوور و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک­کۆماری و په‌رله‌مانی جه‌ختی کرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌که‌ پووتن له‌ گفتوگۆی خۆی له‌گه‌ڵ تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر پێویست بوونی پاراستنی حاکمییه‌ت، سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی سووریا کردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8694

Your Comment

You are replying to: .
captcha