بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پێشوازی له بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ده‌كات كه له ڕێکەوتی 20ی نۆڤیمبێری 2017دا ده‌رباره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ری كرد.
له بریاره‌كه‌یدا، دادگای باڵای فیدڕاڵی دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌و ریفراندۆمه‌ی له كوردستان له 25ی سێپتێمبێری 2017دا ئه‌نجام دراو ئه‌و مه‌به‌سته‌ی له پێناویدا ئه‌نجام درا (كه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌كه‌ی بوو) هیچ بنه‌مایێكی ده‌ستووری نییه و پێشێلی مادده‌كانی ده‌ستوور ده‌كات. له به‌ر ئه‌وه، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری دا ریفراندۆمه‌كه ناده‌ستووری بووه و ده‌بێ هه‌موو ئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانیشی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
لەوە راگەیێندراوەدا نێردە تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان یونامی له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كات پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی و ده‌ستوور بن و رێزیشی لێ‌بگرن.
هه‌روه‌ها نێردەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لێدوانەکانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به هه‌ند وه‌رده‌گرێت كه پێشوازی له بڕیاره‌كه كرد و داواشی له هه‌مووان كرد رێز له ده‌ستوور بگرن.
لەو ڕاگەیێندراودا یۆنامی راشی گەیاندووە: پێویسته رێوشوێنی گونجاو بدۆزرێته‌وه بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی له‌و ده‌روازه سنوورییه ده‌ره‌كییانه‌ی ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هه‌روه‌ها به زووترین كات فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بكرێنه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته رێككه‌وتن بكرێت ده‌رباره‌ی به‌شی گونجاوی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له بوجه‌ی فیدڕاڵی و پێدانی مووچه و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌نارده كردنی نه‌وت.
یونامی ئەوەشی وتووە: دەبێت هه‌رچی زووه رێگه بدرێت به هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ست به‌جێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ به‌شدار بوون له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.
یۆنامی لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا داوا له هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و به‌بێ دواكه‌وتن ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن ده‌رباره‌ی هه‌موو كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment