بسم الله الرحمن الرحیم
ئێستا پاش 6 ساڵ به‌رخۆدانی بوێرانه و خه‌باتگێڕانه له به‌رانبه‌ر هه‌موو پیلانێکی ئه‌مریکی- زایۆنی له ناوچه‌که به ڕێنموونیی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش و بوێریی سه‌رداری پڕ شانازی قاسم سلێمانی دوایین هیواکانی حکوومه‌تی خه‌یاڵیی ئیسلامی له عێراق و شام پووچه‌ڵ بوویه‌وه و ئاڵای شکۆداری سه‌رکه‌وتنی حه‌ق به سه‌ر ناحه‌ق و فه‌تحی مه‌زنی شێره‌پیاوانی به‌رخۆدان له دوایین بنکه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی تاوان و خه‌باسه‌ت و کوشتن هه‌ڵکرا. وێده‌چێت وه‌رزێکی گرینگی دیکه له ناوچه هه‌ستیاره‌که‌ی ڕۆژئاوای ئاسیادا به هاوکاری و بوێریی تێکڕای هێزه‌کانی به‌رخۆدان و وڵاتانی ناوچه‌که ده‌ست پێده‌کات که له شه‌ڕی دژه‌تیرۆر، توندئاژۆیی و کوشتنی مرۆڤه بێتاوانه‌کاندا وڵاتانی ناوچه‌که به هه‌موو تواناوه به کرداری هه‌نگاوی باشیان هه‌ڵناوه و ئێستاش ناوچه‌که و جیهان به‌ره‌وڕووی ئه‌زموونێکی مێژوویی ده‌بێته‌وه.
ئه‌وانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی پڕ له هه‌وراز و نشێوی مێژووی مرۆڤایه‌تی هاوڕێ و هاوپشتی گه‌لانی سته‌م‌لێکراوی سووریا و عێراق بوون و به ئیراده‌یێکی قایم له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و دانووستاندا تێچووی قورسیان بۆ به‌ره‌ڤانی له که‌رامه‌تی مرۆڤ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌فره‌ت‌لێکراوان سه‌رف کرد ئه‌مڕۆکه به شانازییه‌وه پاڵپشتیی بێ درێخی خۆیان له ئۆممه‌تی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ڕاده‌گه‌یێنن و ئه‌وانه‌ش هه‌موو توانایان بۆ تاڵان کردنی برایان و خوشکانی خۆیان به کار ده‌هێنن و ته‌نها بڵێسه‌ی ئاگری شه‌ڕێکی نایه‌کسان و شه‌رمه‌زار زیاد ده‌که‌ن له درێژه‌ی ڕێبازه سووکه‌که‌ی خۆیاندا به‌رده‌وامن بۆ سه‌رف کردنی تێچووی بێ سه‌مه‌ر و هه‌ره‌زۆر بۆ به‌ڕێوه بردنی کۆنفڕانس و گرد بوونه‌وه‌ی بێ سوود و بێ بنه‌ما پاش ئه‌وه‌ی سه‌رپۆش له‌سه‌ر هه‌ڵه و تاوانه‌کانیان داده‌نێن و به دوای شه‌ریکدا ده‌گه‌ڕێن بۆ تاوانه شه‌رمه‌زاره‌کانی خۆیان.
بێگومان کۆمه‌ڵگای جیهانی و هه‌موو ویژدانه ئاگاداره‌کان حوکم له‌سه‌ر بکوژان و ڕووخێنه‌ران ده‌ده‌ن و له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی پیلان و فێڵی نوێی ئه‌وان بین له نێوان گه‌لانی ناوچه‌که‌دا که بێگومان پێویستی به هۆشیاری و ڕاوێژی گه‌لان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و جیهانی ئیسلام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆکه پاش تێکشکاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌یاڵیی ئیسلامی له عێراق و شام جارێکی‌تر سه‌لمێندرا که تیرۆریزم و پاڵپشته هزری و دارایی و سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و دیارده‌یه‌ش مه‌حکوومن به فه‌شه‌ل هێنان و ده‌بێت له به‌رانبه‌ر دادگه جیهانییه‌کان و ویژدانی ئاگاداری گه‌لانی جیهاندا وه‌ڵامی تاوان و کوشتار و ئاواره بوونی میلیۆنان مرۆڤی بێ‌تاوان و بێ به‌رگری بده‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاواتی ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت ئه‌و بیرۆکه درۆیین و خه‌یاڵییه‌ی بووه هۆی مردنی ژماره‌یێکی زۆر له مرۆڤان به هه‌موو ئایین و ئایینزایێکه‌وه چیتر کۆتاییی پێ بێت و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی ده‌زانێت له کۆتاییی ئه‌م قۆناغه‌ی شه‌ڕی دژه‌تیرۆردا ئه‌م ده‌ستکه‌وته به بایه‌خه له هه‌موو گه‌لان و حکوومه‌تی سووریا و عێراق و به تێکڕای گه‌لانی ناوچه‌که و به تایبه‌ت خه‌باتکارانی ڕیزی به‌رخۆدان پیرۆز بکات و هه‌وڵی بێ بڕانه‌وه‌ی خه‌باتکارانی گیانفیدا و ڕاسته‌قینه‌ی دژه‌تیرۆر، ڕاوێژکارانی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێزی به‌رخۆدانی حیزبوڵڵای لوبنان و دیکه‌ی فه‌وج و لیواکانی به‌رخۆدان ستایش ده‌کات که به دڵێکی پاکه‌وه بۆ پاک کردنه‌وه‌ی ناوچه‌که له داعش به‌شدارییان کرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دان به‌وه داده‌نێت ناوچه‌که و جیهان قه‌مچێکی گه‌وره‌ی مێژوویی ده‌بڕێت و وه‌کوو ڕابردوو له هیچ هه‌وڵێک بۆ نواندنی بوێریی خه‌باتکارانی به‌ره‌ی به‌رخۆدان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و سیاسه‌تدا درێخی ناکات و به دڵێکی پاکه‌وه له‌پێناو ڕێبازی ده‌سته‌به‌رکردنی ئاشته‌وایی، سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که و جیهان هه‌وڵ ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment