هەولێر داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات ڕاستەوخۆ تەعامولی لەگەڵ بکەن

بەشی جیهان- بەرپرسی ئیدارەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: وڵاتانی جیهان دەبێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەولێر تەعامول بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەلاح مستەفا بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی وایز نیووزی ڕاگەیاند: دروست نییە وڵاتانی جیهان لە ڕێگای بەغداوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان تەعامولیان هەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: واشنتۆن، ئۆتاوا، پاریس، لەندەن، بێرلین، مۆسکۆ، پێکەن و هەموو دۆستانی هەرێمی کوردستان لە جیهان دەبێت بە شێوەی فەرمی ڕابگەیێنن کە هەرێمی کوردستان بوونێکی شەرعی هەیە و هێزێکە بۆ پاراستنی ئاشتی.

فەلاح مستەفا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات لە ڕێگای بەغداوە تەعامول لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەکەن، بەڵکوو ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەرێم پێوەندییان هەبێت.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە ئەگەر وڵاتانی جیهان بیانەوێت ڕێگاکانی تەعامولی ڕاستەوخۆ زۆرن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8685

Your Comment

You are replying to: .
captcha