کوردپرێس:
بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەمە 28ی تشرینی دووهەمی 2019 مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا بکات و کاژێر 05:00ـی ئێوارە لە کۆشکی کۆماریی تورکیا ئەردۆغان پێشوازیی لێ بکات.
شایانی باسە مانگی ڕابردوو دەنگۆی سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بڵاو بوویەوە و ئیدانەی سەردانەکەش کرا بە هۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا. بۆیە سەرۆکایەتیی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە بەرنامەی مەسروور بارزانیدا نیە لەم کاتەدا سەردانی تورکیا بکات ئەگەرچی داوەتنامەی زۆر وڵات و لەوانیش تورکیا گەشتۆتە دەست سەرۆکوەزیران کە سەردانی ئەو وڵاتانە بکات بەڵام کاتی سەردانەکە دیاری نەکراوە.
Your Comment