وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی سووتاندنی کۆنسوڵخانەی ئێران لەنەجەف دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو خۆپیشاندەرانی نەجەف هێرشیان کردە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران و سووتاندیان و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش سەرکۆنەی ئەو کارەی خۆپیشاندەران دەکات.

کوردپرێس:

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوە دەکات "کەسانێک لەپەنای خۆپیشاندانەکانەوە لەنەجەفی پیرۆز هێرشیان کردووەتە سەر کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئامانجیش لەو پەلاماردانە زیانگەندنە بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران".

راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو، خۆپیشاندان مافێکی ڕەوایە، داواکارییەکانی خۆپێشاندەرانیش لەلایەن حکوومەتەوە قبووڵ کراون، "بەڵام ئێمە هۆشداریمان داوە لە دەستوەردانی کەسانی دیکە کە دەیانەوێت خۆپێشاندان لە رێڕەوە راستەقینەکەی خۆی لابدەن. داواش لە خۆپیشاندەران دەکەین چاوکراوە بن و ئاگاداری ئەو کەسانە بن کە خۆیان دەخزێننە نێو خۆپێشاندانەکان".

شەوی رابردوو دوای سووتاندی کۆنسوڵخانەکە، پارێزگاری نەجەف قەدەخەی هاتووچۆی ڕاگەیاند و ئەمڕۆ پێنجشەممەی لە سەرجەم فەرمانگە حكوومییەكان كردە پشوو.

News Code 86691

Your Comment

You are replying to: .
captcha