سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی یۆنان کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییێک بۆ سەرمایەگوزارانی یۆنانی دەکات بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، دەشڵێت، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئەگەر باش بن، دەرفەت بۆ وەبەرهێنانی بیانی دەکاتەوە.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕۆژی دووشەمە 30ی ئەیلوولی 2019 لە شاری هەولێر لەگەڵ یۆنیدۆس كۆنتۆڤۆنیسیۆس، باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کۆ بوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی ئامادەییی هەرێمى کوردستانى بۆ پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییێک بۆ وەبەرهێنەران و سەرمایەگوزاریى کەرتى تایبەتى یۆنانى لە هەرێمى کورستان خستەڕو.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، "پەیوەندییەکان و کەشى ئەرێنیى نێوان هەولێر و بەغدا زەمینە و دەرفەتێکى باش دەڕەخسێنێت بۆ وەبەرهێنانى بیانى لە هەرێمى کوردستان و عێراق"، هەروەها رۆڵى کەرتى تایبەتى بۆ فراوانکردنى پەیوەندییەکان بە گرنگ دەزانێت.

بارزانى جەختى لە خواستى هەرێمى کوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ یۆنان کردەوە و سوپاسى کۆنسوڵخانەى گشتیى یۆنانى لە هەولێر کرد کە "رۆڵێکى دیارى لە بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکاندا هەیە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی یۆنان لە عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، بوونى گەشتی راستەوخۆى ئاسمانى لەنێوان هەولێر و ئەسینایان بە گرنگ زانی، پەیوەندى و گفتوگۆکانى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و دۆخى عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

News Code 86685

Your Comment

You are replying to: .
captcha