عادل عه‌بدولمه‌هدی چوونی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کان بۆ باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی‌تر له‌ به‌غدا قه‌ده‌غه‌ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق فه‌رمانی داوه‌ که‌ چوونی ئه‌فسه‌ره‌کان بۆ باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی‌تر قه‌ده‌غه‌ و قبووڵ ناکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار به‌ ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی ڕاگه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق فه‌رمانی داوه‌ که‌ هه‌موو ئه‌فسه‌ره‌کان هه‌ر جۆره‌ بانگهێشتنامه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی دیکه‌ له‌ به‌غدا ڕه‌ت بکه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ که‌ نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت هاوپه‌یوه‌ند به‌ وه‌لاوه‌نانی فه‌ریق ڕۆکن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی فه‌رمانده‌ی دژه‌تیرۆری عێراق له‌ پۆسته‌که‌ی و گواستنه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری گوتیشی: سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ یان خانه‌نشین‌بوونی فه‌رمانده‌ی دژه‌تیرۆری عێراقیان ڕه‌ت کرده‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێ بچێته‌ ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق،

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلوولی 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باسی له‌ هاتوچۆی ژماره‌یێک له‌ ئه‌فسه‌ره‌ پله‌به‌رزه‌کانی وڵات بۆ باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی‌تر له‌ به‌غدا کردبوو و ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌ قبووڵ ناکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86676

Your Comment

You are replying to: .
captcha