تەواوكردنی بودجەی 2020ی عێراق بەندە بەرێكەوتن لەسەر دیاری كردنی پشكی هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت بەشی هەرە گەورەی رەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە تەواو كراوە، بەڵام ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان بەندە بەسازانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر دیاری كردنی پشكی هەرێم لەو بودجەیەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمال سەیدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەو بارەوە دەشڵێت: فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی بەشی زۆری وردەكارییەكانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ی تەواو كردووە، بۆ ئەوەش پرۆژە و پێویستییە راستەقینەكانی وەزارەتەكانی لەبەرچاو گرتووە.

سەیدۆ دەشڵێت: تاڕادەیێكی زۆر رەشنووسی بودجە تەواو بووە، بەڵام نانێردرێت بۆ حكوومەت تا پەسەندی بكات و دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت تا ئەوكاتەی پشكی هەرێم دیاری دەكرێت.

ناوبراو روونی كردووەتەوە، كە دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و بابەتە هەڵواسراوەكانی تر گەیشتووەتە قۆناغێكی زۆر باش بەجۆرێک ئەو بابەتە بەرەو چارەسەركردنە، لەحاڵەتێكدا هەردوولا بگەنە ڕێكەوتن ئەوە پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت و پشكی هەرێمیش بەگوێرەی سەرژمێری دانیشتووان، كە لەلای وەزارەتی پلاندانان یان وەزارەتی بازرگانییە دیاری دەكرێت.

سەرچاوە: ئاژانسی مەعلوومە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86671

Your Comment

You are replying to: .
captcha