بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمال سەیدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەو بارەوە دەشڵێت: فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی بەشی زۆری وردەكارییەكانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ی تەواو كردووە، بۆ ئەوەش پرۆژە و پێویستییە راستەقینەكانی وەزارەتەكانی لەبەرچاو گرتووە.
سەیدۆ دەشڵێت: تاڕادەیێكی زۆر رەشنووسی بودجە تەواو بووە، بەڵام نانێردرێت بۆ حكوومەت تا پەسەندی بكات و دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت تا ئەوكاتەی پشكی هەرێم دیاری دەكرێت.
ناوبراو روونی كردووەتەوە، كە دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و بابەتە هەڵواسراوەكانی تر گەیشتووەتە قۆناغێكی زۆر باش بەجۆرێک ئەو بابەتە بەرەو چارەسەركردنە، لەحاڵەتێكدا هەردوولا بگەنە ڕێكەوتن ئەوە پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت و پشكی هەرێمیش بەگوێرەی سەرژمێری دانیشتووان، كە لەلای وەزارەتی پلاندانان یان وەزارەتی بازرگانییە دیاری دەكرێت.
سەرچاوە: ئاژانسی مەعلوومە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment