ئیسماعیل قاره‌مان بۆ جاری دووهه‌م ده‌بێته‌وه سه‌رۆکی په‌رله‌مان
ئیسماعیل قاره‌مان نوێنه‌ری ئیزمیر له په‌رله‌مانی تورکیا له پشکی پارتی داد و گه‌شه بۆ جاری دووهه‌م له سێهه‌م ده‌نگداندا وه‌کوو سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا به 267 ده‌نگه‌وه هه‌ڵبژێردرا.
هێرشی خومپاره‌یی YPG بۆ سه‌ر بارگاکانی سوپای تورکیا له ئیدله‌ب
سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه YPG، 5 گولـله‌ی خومپاره‌ی به‌ره‌و دارولعزهی بناری ئیدله‌ب عه‌فرین هاویشت و یه‌ک له‌و 5 خومپاره‌یه له نزیک سه‌د مه‌تری پۆستی چاودێریی ناوچه‌که‌یدا و به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌کان هیچ خه‌سارێکی لێنهوکهوتووهتهوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: دژ به هه‌بوونی په‌یه‌ده له دانیشتنی نێوده‌وڵه‌تیی ئایندهی سووریاین
مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پاش دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ڕووسیا له ئه‌نتالیا بهجیدهوه دژایه‌تیی وڵاته‌که‌ی هه‌مبه‌ر به‌شداربوونی یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD) ڕاگه‌یاند له به‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا ئه‌و هێزانه به باڵی سووریی PKK ده‌ناسێت.
وته‌بێژی حکوومه‌تی تورکیا ڕه‌زا زه‌ڕاب له دادگه فشاری خراوه‌ته‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دان به تۆمه‌ته‌کانیدا بنێت
به‌کر بۆزداغ جێگری سه‌رۆک­وه‌زیران و وته‌بێژی حکوومه‌تی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به دادگه‌ی ڕه‌زا زه‌ڕاب بازرگانی ئێرانی تورکیایی کرد و وتی: دۆسیه‌ی ڕه‌زا زه‌ڕاب پیلانێکه وه‌کوو کووده‌تای 15ی جووڵای 2016 و بۆته بابه‌تێکی سیاسی. هه‌ر بۆیه‌ش زه‌ڕاب و تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌که گوشاریان ده‌خرێته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دان به تۆمهکانیاندا بنێن.
سه‌رۆکی کۆمپانیای ڕاپرسیی گزیچی: نه پارتی داد و گه‌شه ده‌توانێت 1+50ی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر بکات نه بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا
موراد گزیچی سه‌رۆکی کۆمپانیای ڕاپرسیی گزیچی له لێدوانێکدا وتوویه‌تی: به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پارتی داد و گه‌شه و بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیاش هاوپه‌یمانی پێکبهێنن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ناتوانن 1+50ی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر بکه‌ن.
په‌روین بۆڵدان: دوورخستنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان و وه‌ستاندنی پڕۆسه‌ی دانوستانی ئاشتی هۆی پێکدادانه‌کانی ئه‌مڕۆیه
په‌روین بۆڵدان نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌رله‌مانی تورکیا له پشکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ڕای­گه‌یاندووه: ئێمه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئۆجه‌لان ئازاد ده‌کرێت له خه‌باتی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین. هۆکاری سه‌ره‌کیی هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه ئه‌وه‌یه پڕۆسه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان وه‌ستاوه. ئێمه بینیمان کاتی دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان چ که‌شێکی ئاشتییانه جێگیر بووبوو. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت پێش به کوژرانی کوڕان و کچانمان بگرین. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت کۆتایی به شه‌ڕ بهێنین ده‌بێت هه‌ر چی له تواناماندا بێت بیکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دانوستان ده‌ست­پێبکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment