به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌یهه‌وێت له ڕێگای جێبه‌جێ‌کردنی پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا به یه‌ک تیر دوو نیشان بپێکێت واتا هه‌م هێزه‌کانی کوردی سووریا له سنووره‌کانی تورکیا دوور بخاته‌وه و هه‌م زیاتر له 3 ملیۆن ئاواره‌ی سووریی نیشته‌جێی تورکیا له ناوچه‌ی ئارامی باکووری سووریا نیشته‌جێیان بکات.
به‌و شێوه‌یه که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان شی کرده‌وه ناوبراو ده‌یهه‌وێت ناوچه‌ی ئارام به درێژاییی 480 کم و قووڵاییی 30 کم له خاکی سووریا جێبه‌جێ بکرێت به‌ڵام له ئێستادا پڕۆژه‌که به درێژاییی نزیکه‌ی 80 کم و قووڵاییی 5 تا 14 کم دروست کراوه و هێزه‌کانی تورکیا و سوپای ئه‌مریکا هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کیی هێزی کوردی سووریا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له‌و ناوچه‌یه‌ن و کوردی سووریاش ده‌ڵێت که شتێک زیاتر له‌م ڕاده‌یه قبووڵ ناکه‌ن.
به‌ڵام شرۆڤه‌کاران به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک له قۆناغه‌کانی پڕۆژه‌که وه‌ک ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی تورکیا و ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها پاشه‌کشێی هێزه کوردییه‌کان جێبه‌جێ کراوه شک و گومانی خۆیانیان نیسبه‌ت به جێبه‌جێ‌کردنی به‌ته‌واوه‌تی پڕۆژه‌که ڕاگه‌یاند.
دارین خه‌لیفه توێژه‌ری گرووپی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتووه: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌کان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام سه‌رکه‌وتووانه بێت -هه‌رچه‌ند نیشانه‌گه‌لێکی وا نابینرێت- هێشتا ته‌نگه‌ژه شاردراوه‌کان ده‌مێنێته‌وه و ئه‌گه‌ری پێکدادانی نێوان تورکیا و هێزی کوردی سووریا که تورکیا ئه‌وان به تیرۆریست ده‌زانێت له‌ئارادایه.
ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه که ئه‌مریکا ڕێککه‌وتنێکی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ تورکیا واژۆ نه‌کردووه تا بۆ جێبه‌جێ‌کردنی ئیلتیزام بکرێت.
فابریس باڵانشه توێژه‌ری کاروباری سووریاش له‌باره‌ی جێبه‌جێ‌کردنی بڕگه‌یێکی گرنگ له پڕۆژه‌که سه‌باره‌ت به نیشته‌جێ‌کردنی 3 ملیۆن ئاواره‌ی سووری له ناوچه‌ی ئارامی ئاماژه‌پێکراو قسه‌ی کردووه. ناوبراو ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که به‌شێکی گرینگ له‌و ناوچه‌یه بیاوانییه و ژێرخانی پێویستی تێیدا دروست نه‌کراوه نیشته‌جێ‌کردنی چه‌ندین ملیۆن ئاواره له‌و ناوچه‌یه نامومکینه.
حه‌سه‌ن ئۆنال، توێژه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌م ئاوارانه پێشتر دانیشتووی ناوچه‌ی ئارام نه‌بوونه و ئه‌گه‌ری خۆبواردنی ئاواره‌کان له نیشته‌جێ‌بوونیان له ناوچه‌ی دیتران به دوور نازانێت.
ناوبراو باشترین ڕێگا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی سووریا بۆ وڵاته‌که‌یان هه‌وڵ بۆ ئاسایی‌کردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و وڵاته و باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق وه‌سف ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment