زانکۆیێک بۆ مەشق و ڕاهێنانی تەکنەلۆجیا لە کوردستانی سووریا دەکرێتەوە

بەشی جیهان- بەڕێوبەرایەتی خۆسەری کورد لە باکووری سووریا کە بە دوای وەدست هێنانی داهاتی نوێ لە سەرچاوە جیاوازەکانەوەیە، زانکۆیێکی بۆ ڕاهێنانی تەکنەلۆجیا نوێکان وەکوو بلاکچین و دراوی دیجیتاڵ بۆ گەنجانی کورد دامەزراندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کویین دێسک، گۆڤراێکی بواری زانستی تەکنەلۆجیایە و ڕاپۆرتێکی لەسەر داخوازیی کوردانی سووریا بۆ فێربوونی زانستە نوێکان و کەڵک وەرگرتن لەو زانستانە بۆ گەشە پێدانی ناوچەی ژێر کونترۆڵیان بڵاو کردۆتەوە.

ئەم گۆڤارە باس لە دامەزراندنی ناوەندێک بەناوی ئۆپێن یوونیڤێرسیتی لە باکووری سووریا دەکات کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە دامەزرێنداوە.

لەم زاکۆیەدا هەندێک زانستی نوێ وەکوو بلاک چین و دروای دیجیتاڵ و بیت کوین فێری گەنجانی کورد دەکرێت. ئامانجی سەرەکیی ئەم ناوەندانە ڕاهێنانی گەنجانە و گەشە پێدانە بە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا.

گۆڤاری کویین دێسک هەروەها ڕایدەگەیێنێت: کوردەکانی سووریا بۆ ماوەی چەند ساڵە بە زمانی دایکیی خۆیان دەخوێنن و ئێستا لەگەڵ ئەوشدا خەریکی مەشق و ڕاهێنانی تەکنەلۆجیای نوێن و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر تا ئەو ئاستەی توانیویەتی ئاسانکاریی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دەکات.

کویین دێسک هەروەها ئاماژە بەم خەڵە دەکات، خوێندکارانی ئەم زانکۆ نوێیانە دەبێت لە کن خوێندن بە زمانی دایکی، لەگەڵ تیۆرییەکانی ئابووری و سیاسی نوێ و کۆندا ئاشنا ببن و هەروەها ئایدۆڵۆژیی ئۆجەلانیان پێدەوترێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 86649

Your Comment

You are replying to: .
captcha