کوردپرێس: شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تیادا ئاماژەی بەوە كردووە كە هێزە عێراقییەكان بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپا، ئۆپەراسیۆنێكیان دژبە پاشماوەكانی داعش لە ناوچەی ئوم توس لە بیابانەكانی شامییە ئەنجام داوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، ١٢ تیرۆریستی داعش لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە كوژراون و حەشارگەیێكیش لە ناوچەكەدا خاپووركراوە كە تیرۆریستان بۆ خۆحەشاردان بەكاریان دەهێنا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment