به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا پێش سه‌ردانکردنی نیۆیۆرک به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆی ئاماده کردبوو که دیدارێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ئه‌نجام بدات و له‌باره‌ی هه‌موو بابه‌تێک له باکووری سووریاوه بگره تا سیسته‌می S-400ی ڕووسی و فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 له‌گه‌ڵ ناوبراو گفتوگۆ بکات.
بلوومبێرگ له درێژه‌دا نووسیی: ئه‌ردۆغان نه‌یتوانیوه دیدارێکی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ببێت و ته‌نها توانیویه‌تی په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ناوبراو ئه‌نجام بدات.
گۆڤاره‌که له درێژه‌دا نووسیویه‌تی: پێده‌چێت ئه‌ردۆغان که له په‌یوه‌ندیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردی سووریا نیگه‌ران و ناڕازییه له کاتی گه‌ڕانه‌وه له ئه‌مریکا بیهه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌و کاره له کوردی سووریا بسێنێته‌وه و هێرش بکاته سه‌ر کورد له باکووری ئه‌و وڵاته.
بلوومبێرگ ئامانج له هه‌وڵه‌کانی ئه‌ردۆغان بۆ دیداری دووقۆڵی له‌گه‌ڵ تره‌مپ به قه‌ناعه‌تپێهێنانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له سه‌رانسه‌ری باکووری سووریا و سنووردارکردنی هه‌رچی زیاتری چالاکیی هێزی کوردی سووریا ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌و گۆڤاره ئه‌له‌کترۆنییه ڕایگه‌یاندووه: وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ی ئارامی باکووری سووریا -که تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون- ڕاگه‌یاندووه و پێی وایه ئه‌و هه‌نگاوه پێگه‌ی هێزی کوردی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له سووریا له به‌رانبه‌ر هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌وان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریکا هۆشداری دابوو که هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کانی باکووری سووریا له‌مپه‌رێک له به‌رده‌م ئامانجه‌کانی ئه‌مریکایه له سووریا.
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا تا دوایین ڕۆژه‌کانی مانگی ئه‌یلوولی 2019 ملکه‌چی داواکارییه‌کانی تورکیا له باکووری سووریا و ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا نه‌بێت له ڕێگای کردنه‌ئامانجی کورد هه‌نگاوه‌کانی بۆ جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانی هه‌ڵده‌نێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment